تره‌یسی جاكبسۆن ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی خۆی له عێراق ده‌خاته ڕوو
كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق لیستی ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی ده‌خاته ڕوو؛ هاوكات ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له عێراق.
ڕۆژی شه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2024، تره‌یسی جاكبسۆن، كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له شوێنی ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی لیستی ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی خۆی له عێراق خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند، پاراستنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی و به‌هێزكردنی هاوبه‌شییه دووقۆڵییه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیدا ده‌بێت.
جاكبسۆن جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سه‌قامگیریی، ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق كرده‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، داعش تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ ڕۆڵێكی نوێ بگوازرێته‌وه، كه ئه‌م ڕۆڵه په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌منی دووقۆڵی بۆ شكستپێهێنانی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و هه‌ژموونی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق.
ڕۆژی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، نیازی وایه تره‌یسی له شوێنی ڕۆمانۆوسكی بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كاندیدا بكات.