سعوودیە: حووسییەکان بە دوو مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر مەککە

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سعوودیە رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شاری ریاز کەوتنە ئامادەباشییەوە دوای کەوتنەخوارەوەی پارچەی دوو مووشەکی دوورهاوێژ. مووشەکەکان لەلایەن حووسییەکانەوە ئاڕاستە کرابوون و دوای ئاشکراکردن و رێگریکردن لێیان لە ئاسماندا، تێکشکێنران. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکەکان، هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بوو. هەروەها زیانی ماددیش بەر ماڵێک و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە و رێکارە پەسەندکراوەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە حاڵەتانە جێبەجێ کراون. 

پێشتریش لە هەمان رۆژدا، سعوودیە رایگەیاندبوو، بەربەستیان لەبەردم مووشەکێکی کروز دروستکردووە کە بەرەو ناوچەی رۆژئاوا ئاراستە کرابوو.

لە بەرامبەردا، ئاژانسی رۆیتەڕز لەسەر زاری حووسییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەوان دامەزراوەیەکی کۆمپانیای ئارامکۆیان لە ئەبقەیق، فڕۆکەخانەکانی ریاز و دەمام، و هەروەها هەردوو پاڵاوگەی نەوتی راس تەنورە و رابیعیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەم مانگەدا سعوودیە بەرەوڕووی بەردەوامی هێرشەکانی گرووپی حووسییەکانی یەمەن بووەتەوە.