بارسێلۆنا بۆ یاریی داهاتووی له 4 یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت
3 یاریزانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا، سبه‌ی له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 4 یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، ئه‌ندرێس ئینیێستا و جێرمی ماتیۆ به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتونه‌ته‌وه، هاوكات نێیماریش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی پشووه‌كه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ گاسپه‌ر سێلیسینی گۆڵپارێز كه دوێنێ له ئه‌یاكسه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه له پێكهاته‌ی بارسا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نابن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لویس ئێنریكی، راهێنه‌ری بلاوگرانا، بۆ یه‌كه‌مینجار له لالیگای ئه‌م وه‌رزه بانگهێشتی ماسكیرانۆ، ئه‌ندرێ گۆمێز و رافینا ئه‌لكانتارا ده‌كات.
بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كات 21:15 خوله‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیك بلباو ده‌بێته‌وه.