گۆڕانكاری له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی نایاب كرا
شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه دیاریی كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی یانه به‌شداربووه‌كان سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی به‌شێوازی دوو كۆمه‌ڵه و به‌دوو قۆناخ دیاریی كرد.
له كۆی 14 یانه‌ی به‌شداریی بووی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب، ته‌نیا یانه‌كانی سیروانی نوێ و زێره‌ڤانی داوایان كرد بوو كه خوله‌كه به‌شێوازی خول و به دوو قۆناخ به‌ڕێوه بچێت.
وه‌رزی 2016 ـ 2017 خولی نایاب به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌ش ده‌بێت، هه‌ر گرووپێك 7 یانه له خۆده‌گرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی له 21/10 بۆ 3/11 گۆرێ و بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسی ساڵانی فیدراسیۆنه‌كه تیروپشكی یانه‌كان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر دوو گرووپه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت.