کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێ

کوردستان
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
کەشی پێشبینیکراو
هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا
پلەکانی گەرما
بەشى پێشبینى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دۆخی کەشی پێشبینی کراوی سبەی دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان کەشی سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەورێک هەروەها تەوژمی با ڕووەو باکووری خۆرهەڵات و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت و لە هەر کاتژمێرێکدا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبڕێت.
سەبارەت بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 46