تیروپشكی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان راكێشرا
كه‌مێك پێش ئێستا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆیدا، به تیروپشك یانه‌كانی به‌شداربووی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستانی به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌ش كرد.
گرووپی یه‌كه‌م له یانه‌كانی (زێره‌ڤانی، دهۆك، گازی باكوور، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، برایه‌تی و هه‌ولێر) پێك دێن.
گرووپی دووه‌میش یانه‌كانی (گاره، زاخۆ، كه‌ركووك، سیروانی نوێ، ئارارات، هه‌ندرێن و شێروانه) له‌خۆ ده‌گرێت. له هه‌ر گرووپێكیش دوو یانه بۆ قۆناخی پێشكۆتایی خوله‌كه سه‌رده‌كه‌ون.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی یانه به‌شداربووه‌كان سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی به‌شێوازی دوو كۆمه‌ڵه و به‌دوو قۆناخ به‌شێوازی چوون و هاتنی دیاریی كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی له 21/10 بۆ 3/11 گۆرێ، هه‌ر یانه‌یه‌كیش بۆی هه‌یه له هه‌ر یارییه‌ك به‌شداریی به دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر بكات.