پارتى ده‌نگۆيه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ره‌تيكرده‌وه‌، به‌ناوى سه‌رۆك بارزانييه‌وه‌ هيچ جۆره‌ پيرۆزباييه‌كى گه‌ياندبێته‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى نوێى سلێمانى.

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ره‌تيكرده‌وه‌، به‌ناوى سه‌رۆك بارزانييه‌وه‌ هيچ جۆره‌ پيرۆزباييه‌كى گه‌ياندبێته‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى نوێى سلێمانى.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. 

ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە،ڕایگەیاندووە بەر لە گەشت کردنی بۆ دەرەوەی ووڵات سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێ گەیاندبووم،لێرەوە ڕایدەگەیەنین"سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".

هەروەها سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە،پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە

27-8-2016