ترەمپ: زێلێنسکی هەر کاتێک سەردانی ئەمەریکا دەکات 60 ملیار دۆلار لەگەڵ خۆی دەباتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

کاندیدای کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەڵێت، سەرۆکی ئۆکرانیا گەورەترین بازرگانە و هەر کاتێک سەردانی ئەمەریکا دەکات 60 ملیار دۆلار لەگەڵ خۆی دەباتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوەش دا، 50%ـی هەڵاوسان لە ئەمەریکا بەهۆی سیاسەتەکانی جۆو بایدن لە تێچووی یەکەی نیشتەجێبوون و لێشاوی کۆچبەری نایاسایی زیادی کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدای کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەش دا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی جۆو بایدن، کۆچبەرەکانی بایدن دەوەستێنم، کە مەزندە دەکرێت %50ـی هەڵاوسان بەهۆی زیادبوونی تێچووی نیشتەجێبوونە کە بەهۆی لێشاوی کۆچبەرە نایاساییەکانی جۆو بایدن و ڕێژەی بەرزی سوود زیادی کردووە.

ترەمپ دەشڵێت، "بایدن ئەو بێگانە نایاساییانە لە هۆتێلە گرانبەهاکان نیشتەجێ دەکات و جەنگاوەرەکانمان فڕێ دەداتە سەر شەقامەکان. هەروەها سەیری زیلێنسکی کەن، گەورەترین بازرگانە لەنێو هەموو ئەو سیاسەتمەدەرانەی ئێستەدا، هەر کاتێک سەردانی وڵاتەکەمان دەکات 60 ملیار دۆلار لەگەڵ خۆی دەبات.