نەتانیاهۆ حکوومەتی ئیدارەی جەنگی هەڵوەشاندەوە
دوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیر بێنی گانتز و گادی ئایزنکۆت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دانیشتنێکی کابینەی حکوومەتدا وەزیرەکانی ئاگادار کردەوە کە حکوومەتی ئیدارەی جەنگ هەڵدەوەشێنێتەوە.
بڕیارەکەی نەتانیاهۆ چاوەڕوانکراو بوو، ئەمەش لەسەر داواکاریی ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی، بۆ پەیوەندیی بە حکوومەتەوە لەبری وەزیرە دەست لەکارکێشاوەکان، ئەمەش هەنگاوێکە کە دەبێتە هۆی توندکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، لە نێویاندا ئەمەریکا.
ئێستە چاوەڕوان دەکرێت ناتانیاهۆ، سەبارەت بە شەڕەکە، ڕاوێژ لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە وەزیرەکان بکات کە بریتین لە یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری و ڕۆن دێرمێر، وەزیری کاروباری ستراتیجی کە ئەندامی کابینەی جەنگ بووە و ئاریە دێری، سەرۆکی پارتی شاس.
ناتانیاهۆ، بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی سنووردار، کە پێشتر بە ئامادەبوونی گالانت، دێرمێر و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تزاچی هانێگبی بەڕێوەچوو، کە بن گڤیر و سمۆتریچ، لەو کۆبوونەوەیەدا دوور خرانەوە.
ینێت، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دا حکوومەتی ئیدارەی جەنگ پێشتر کۆبووەتەوە، بەبێ ئایزنکۆت و گانتز، کۆبوونەوەکەش بە تەلەفۆن بەڕێوە چووە. بەڵام نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو کۆبوونەوەیەی بە "ڕاوێژکاری ئەمنی" پێناسە کردووە.
هەروەها، لانی کەم دوو کۆبوونەوەی لەو جۆرە کراون کە یەکێکیان پێنجشەممەی ڕابردوو بووە، سەبارەت بە پەرەسەندنی باکوور و دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی بارمتەکان.
دوای ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەر، گانتز پەیوەندی بە نەتانیاهۆوە کرد لە حکوومەتێکی یەکێتی نەتەوەیی لە سەرەتای شەڕەکەدا دروست بوو، هەروەها ئایزنکۆت و ئاریە دێری، وەک چاودێر لەخۆ گرتبوو.
هەردوو گانتز و ئایزنکۆت هەفتەی ڕابردوو حکوومەتیان بەجێهێشت، ئەمەش بەهۆی "شکستهێنانی نەتانیاهۆ لە پێکهێنانی ستراتیجیی بۆ شەڕی غەززە".
دوای دەست لەکارکێشانەوەی گانتز، ئەمەریکییەکان فشاریان خستە سەر ناتانیاهۆ، بۆ ئەوەی حکوومەتی جەنگ هەڵنەوەشێنێتەوە، چونکە ئەوان بە میانڕەوتر دەزانن و بڕیاری توندڕەو نادەن.
بە گوتەی ینێت، بە هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی جەنگ، نەتانیاهۆ خۆی دەخاتە پەراوێزەوە، بەڵام ڕەنگە ئەمە بە مەبەست بێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بڕیارە گرنگەکان دەبێت بگاتە حکوومەتی فراوانکراو، کە زۆرینەی وەزیرەکان توندڕەون و توانای مانۆڕکردنی زۆر کەمیان هەیە، بەڵام ئەمە لەوانەیە ئەوە بێت کە نەتانیاهۆ، وەک بەشێک لە حکوومەت دەیەوێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگریی لە کۆتایی هاتنی شەڕەکە.