بنیامین ناتانیاهۆ کابینەی جەنگیی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

نوسینگەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیدان بە کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ نەماوە، هەر بۆیە پێویستە کابینەی جەنگیی ئیسرائیل هەڵوەشێندرایەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەی کابینەی جەنگیی وڵاتەکەی راگەیاند.

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل، بەبڕیاری سەرۆک وەزیران کابینەی جەنگ هەڵوەشێندراوەتەوە.

نوسینگەی ناتانیاهۆ باسی لەوەشکردووە، دوای کشانەوەی بێنی گانتز لە کابینەی جەنگیی ئیسرائیل، هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیدان بە کابینەکە نەماوە، هەربۆیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەیان داوە.

کابینەی جەنگی ئیسرائیل لەدوای هێرشەکانی حەماس لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بە بەشداری بنیامین ناتانیاهۆ، یواڤ گالانت وەزیری بەرگریی و بێنی گانتز سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئیسرائیل و سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆن پێکهات، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ناکۆکییەوە گانتز لە کابینەی جەنگ کشایەوە.