كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور گەڕێندرایەوە

بەهۆی بایەکی بەهێز، تاوەرەکانی کارەبای 33کەی ڤی کەوتن و 53 گوندی سنووری قەراج و مەخموور بێ ئاو و کارەبا بوون، دوای ماوەیەکی کورت، تاوەرەکان چاک کرانەوە و کارەبا و ئاویش گەڕایەوە ناوچەکە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی لە یەكەم ڕۆژی جەژن، بەهۆی بایەكی بەهێز چوار تاوەری 33 كەی ڤی قەراج لە كونە سیخوڕە كەوت و بەهۆیەوە 53 گوند و ناحیە لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی مەخموور بێ كارەبا بوون، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی مەخموور، سەرباری جەژن و پشوو، توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە، ئەویش بە دابینكردنی 30 ستوون لەگەڵ كەل و پەلەكانی دیکەی پێویست .