به‌رپرسێكى پێشووى يه‌كگرتوو: به‌م نزيكانه بارزانى ده‌وڵه‌تى كوردى راده‌گه‌يه‌نێت
پێویسته كورد خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و گۆڕانكاریيه ئاماده بكات.

K24 – هه‌ولێر:
ئێستا زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه باس له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرێت. نووسه‌رێكی فه‌ره‌نسیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كورد خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و گۆڕانكاریيه ئاماده بكات. ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ڵێت، به‌م نزیكانه بارزانی ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نێت.