ئەحمەد شەریفی: ئەمەریکا هەوڵ دەدات ڕۆڵی لە عێراق زیاتر بکات

K24 - هەولێر:
شرۆڤەکارێکی ئەمنیی، دەڵێت: ئەو توانایەی ئەمەریکا هەیەتی بەسە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە گرووپە چەکدارەکان بهێنێت.
ئەحمەد شەریفی، شرۆڤەکارێکی ئەمنیی، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا گوتی: لە دوای ڕووداەکەی غەززە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوازێکی نوێ دەبینین سیستەمی جیهانی گۆڕانکاری زۆر بەسەردا دێت بە گوێرەی بنەمایەک کە دەگونجێت لەگەڵ یاسا.
ئەو شرۆڤەکارە ئەمنییە ئاماژەی بەوە دا، ئەمەریکا هەوڵ دەدات ڕۆڵی لە عێراق زیاتر بکات، ئەمەریکا خاڵێکی گرنگی ناوچەکەیە لە زامنکردنی ئاسایشی وزە و ئاسایشی هاوپەیمانان لە ناوچەکە، چونکە عێراق خاڵی هاوبەشی نێوان وڵاتانی کەنداو، سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەو وڵاتانەن کە دەروازەیەکی وزەیە بەسەر چەندین ئاڕاستە و دەروازەش دەڕوانێت، ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی ئەمەریکا دەگونجێت.
ناوبراو دەڵێت: عێراق پێگەیەکی ستراتیژی گرنگە لە هاوکیشەی وزە و هاوکێشەی دەریایی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆژەی هاوشێوە لەخۆ بگرێت لەم حاڵەتەش پێویستە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ لەنێو عێراق بێت، لە قۆناغی داهاتوو گۆڕانکاری هەمیشەیی دەبینین بە تایبەتی لە پرۆسەی سیاسی.
هاوکات سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، ڕەنگە لە داهاتوو ئەمەریکا گرووپی دیکەی چەکداری بخاتە لیستی تیرۆرستییەوە، ئەو توانایەی ئەمەریکا هەیەتی بەسە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە گرووپە چەکدارەکان بهێنێت.
ئه‌مه‌ریكا گرووپێكی دیكه‌ی عێراقی به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵا ئه‌وفیا عێراقی خستە لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌وه تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرتێ و ده‌ستیان له كوشتنی خۆپیشانده‌ران و هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه.
ئەم بزووتنه‌وه‌یه له‌ساڵی 2013 له‌عێراق ده‌ستی به چالاكی سیاسی كردووه و ئه‌ندامی له‌ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا هه‌یه.