پەرلەمانی عێراق کارەکانی وەزارەتی کارەبا هەڵدەسەنگێنێت
په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با هەڵدەسەنگێنێت و لێژنەی دەستپاکیش دەڵێت، وەزارەتەکە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە.
لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، وه‌رزی هاوین قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت و له په‌رله‌مانه‌وه چاودێرییه‌كی وردی كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ن.
مه‌هدی غه‌ریب، ئەندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی خراپی دۆخی كاره‌با ئەوەی خستە ڕوو، وەرزی هاوین فاکتەرێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ سەلماندنی سەرکەوتنی وەزارەتی کارەبا لە جێبەجێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه بۆ باشتر دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ هاووڵاتییان داویه‌تی.
غه‌ریب، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا وەزارەتی کارەبا ئه‌و بەڵێنانه‌ی جێبەجێ نەکردووە به تایبه‌تی له‌وه‌ی ڕایگه‌یاندبوو پێدانی کارەبا لە هاوینی ئه‌مساڵ باشتر دەبێت لە هاوینی ڕابردوو، بۆیه په‌رله‌مان لە ڕێگەی لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە، هەڵسەنگاندن و به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ کار و ئەدای وەزارەتی کارەبا ده‌كات.
ئەمەش لە كاتێكدایە، بەهۆی خراپی دۆخی كارەبا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا و لەسەر ڕێنماییەكانی سوودانی، ڕۆژی 12ی ئەم مانگە وەزارەتی كارەبا 10 بەرپرسی لە كەرتی كارەبای پارێزگا جیاوازەكانی عێراق دوورخستەوە.
یوسف كەلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زیاد فازل، وەزیری کارەبای عێراق ساڵی 2023 لە بەرامبەر چارەكردنی كێشەی كارەبا داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان كرد بۆ دابینكردنی بودجەیەكی زیاتر، بەڵام بەڵێنەكەی جێبەجێ نەكرد و شكستی ھێناوە لە چارەكردنی كێشەی كارەبا.
قەیرانی کارەبا یەکێکە لە خراپترین کێشەکان کە عێراقییەکان لە ساڵی 2003ـەوە بەدەستیەوە گرفتارن، سەرەڕای ئەوەی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان لە ساڵانی ڕابردوودا بودجەیەكی زەبەللاحیان بۆ ئەو کەرتە خەرج کردووە، وڵاتەکە ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی درێژ بێ کارەبایە، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.