سوپای توركیا له باشووری جه‌رابلوس 20 هاووڵاتی سڤیل ده‌كوژێت
50 دیكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
بیست هاووڵاتی سیڤل له ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشی هه‌وایی سوپای توركیا له گوندێكی باشووری جه‌رابلوس كوژراون و 50 دیكه‌یش برینداربوونه.
ئاژانسی فرانس پرێس له سه‌ر زاری سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ لامی عه‌بدوڵره‌حمان رایگه‌یاند: "لانیكه‌م 20 هاووڵاتی سڤیل له ئه‌نجامی تۆپباران و بۆردومانی سوپای تورك بۆ سه‌ر گوندی جێب كوسا له باشووری جه‌رابلوس كوژران و 50 دیكه‌شی بریندار بوونه".
كاره‌ساته‌كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه روویداوه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی سوپای توركیا له جه‌رابلوس، كه یارمه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌دات بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای رووباری فورات.
هێرشه‌كه رۆژێك پاش زیانی گیانی و مادی سوپای توركیا دێت كه به یه‌كه‌م زیانی له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس ئه‌ژمار ده‌كرێت.
گوندی جێب ئهلكوسا 14 كیلۆمه‌تر له باشووری جه‌رابلوس هه‌ڵكه‌وتووه كه له‌ژیر كۆنترۆڵی هیزه‌كانی سوریا دیموكرات دایه.
رۆژی شه‌ممه یه‌كه‌مجار شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و سوپای سوریای دیموكرات له شاره‌دیێ عه‌مارنه له باشووری جه‌رابلوس روویدا.