پێشمەرگە چاڵاوێکی ئاو بۆ باڵندە و گیاندارە کێوییەکان دروستدەکات

پێشمەرگە لە کاتی دروستکردنی چاڵاوێک بۆ باڵندە و گیانداران
پێشمەرگە لە کاتی دروستکردنی چاڵاوێک بۆ باڵندە و گیانداران

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان جگەلە ئەرکی پاراستنی خاکیی کوردستان، ئەرکی پاراستنی سروشت و باڵندە و گیاندارەکانیشیان کردووەتە ئەرکێكی دیکەی نیشتیمانیی خۆیان.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە کە، پێشمەرگەکانی فەوجی دووی لیوای 14ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری چیای قەرەچوخ، چەند چاڵاوێکی ئاویان بۆ گیانداران و باڵندە کێویەکان دروست کردووە، ئەو وەزارەتە ئاماژە بەوە دەکات، پاراستنی ژینگەو سروشت و گیانلەبەران، ڕەفتاری لە مێژینەی پێشمەرگە و پارێزەرانی خاك و نیشتمانە.

پێشتر بەرگریی شارستانیی هەرێم چەند ڕێنماییەکی لەپێناو خۆ پارێزی و وەک هۆشیارکردنەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە، جگەلەو بڕگانەی کە پەیوەستن بە پاراستنی پێست و تەندروستیی خۆیان و ئۆتۆمبێڵ و ماڵەکانیان، داوای کرد کە قاپێک ئاو بۆ باڵندە و گیاندارەکان لە شوێنی گونجاو دابنێن، بۆ ئەوەی هەمووان بە پێی توانا بتوانن پارێزگاریی لە سروشتیی جوانی کوردستان بکەن.