بۆ ماوەی 7 ڕۆژ سایدێکی ڕێگای سپیلک ــ خەلیفان دادەخرێت

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگاداریی شوفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە، بۆ مەوەی 7 ڕۆژ سایدێکی ڕێگای سپیلک ــ خەلیفان دادەخرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکاتەوە کەوا بەیانی رۆژی یەکشەممە 23ـی حوزەیرانی 2024، رێگای جووت سایدی سپیلک ــ خەلیفان سایدی هاتن لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ ماوەی (7) دادەخرێت، بەهۆی کۆتا قۆناغی قیرتاوکردن تا رۆژی 30ـی حوزەیرانی 2024، واتا سایدی خەلیفان بۆ سپیلک بۆ هەردوو ئاراستە بەکاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای (7) رۆژ سایدی چوون لە خەلیفان ــ سپیلک دادەخرێت بە هەمان شێوە و بۆ هەمان مەبەست، داوا لەشوفێران دەکات کەوا پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.