هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک نەشرە بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ببەستێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت

K24 – هەولێر:
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەستانی فلاشەر (نەشرە) قەدەغەیە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت یان هەر دامودەزگەیەک جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکاتەوە کەوا بەستانی فلاشەر (نەشرە) قەدەغەیە بۆهەموو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت یان هەر دامودەزگەیەک جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
ئاماژەی بەوە دا، هه ر شوفێرێک نەشرە بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ببەستێت ئەوا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، پێشانگەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلیش نابێت ئەم فلاشەرە بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک ببەستن بە پێچەوانەی ئەمە ئەوانیش دووچاری لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی دەبن.