سه‌در باس لە جیھاد لە پێناو كورسی دەكات
حكومه‌تی ئاینده ده‌بێته حكومه‌تی ملیشیاكان
K24 - هه‌ولێر
موقتەدا سەدر سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به گۆڕینی حكومه‌تی ئاینده به حكومه‌تی ملیشیاكان هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و په‌رله‌مان بكه‌ن.
نووسینگه‌ی سه‌در له وه‌ڵامی لایه‌نگرێكی خۆی سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی كه‌سانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا رایگه‌یاند ده‌بێته هۆی دروستبوونی جیهاد له پێناو كورسیدا و حكومه‌تی ئاینده‌ش ده‌بێته حكومه‌تی سه‌ربازی یان ملیشیاكان.
هه‌روه‌ها به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌زانێت كه ده‌نگیان پێ ناده‌ن، كه نه‌یارانی جیهاد به به‌عسی یان داعشی تۆمه‌تبار كروان و ناچاریان ده‌كه‌ن له‌ژێر گوشاری چه‌ك ده‌نگييان پێ بده‌ن.
سه‌در پێی وایه ئه‌وه جیهاده له پێناو كورسیی حكومه‌ت و سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردن هۆشداری ده‌دات كه له سیاسه‌تدا ئه‌زموونیان نییه و ده‌بنه هۆی له‌باربردنی پرۆسه‌ی سیاسی.