كاتی پێشكه‌شكردنی یاریزانه‌ نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كرێت

ده‌بێته‌ هێرشبه‌ری چواره‌م بۆ پاڵپشتی (ئێم ئێس ئێن)ـه‌كه‌

بارسێلۆنا به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پاكۆ ئه‌لكاسێرای یاریزانی ڤالێنسیا رێككه‌وتووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

پاكۆ ئه‌لكاسێر دوێنی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌شتی ئیباری كرد، به‌ڵام به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو كه‌ بۆته‌ یاریزانی بارسێلۆنا.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، پاكۆ ئه‌لكاسێری ته‌مه‌ن 22 ساڵ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ وه‌ك یاریزانی نوێی بارسا به‌ میدیاكان ده‌ناسێندرێت و ده‌بێته‌ هێرشبه‌ری چواره‌می یانه‌كه‌.

پاكۆ ئه‌لكاسێر، له‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه‌ و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیاش كراوه‌، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ گۆمێز ده‌بێته‌ دووه‌مین یاریزان كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌ په‌یوه‌ندی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن.