رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی هه‌ولێر، كتێبه‌كه‌ی زڵاتانی كرده كوردی
مه‌سعوود حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی شاری هه‌ولێره، كتێبه به‌ناوبانگه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی، له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی وه‌رگێرا، پێشتریش ئه‌م كتێبه له ژێر ناونیشانی (I am Zlatan) بۆسه‌ر چه‌ندان زمانی دیكه‌ی جیهان وه‌رگێردراوه.
زڵ‌اتان له‌م كتێبه‌یدا چیرۆكی ژیانی وه‌رزشی خۆی هه‌ر له‌وه‌كاته‌ی كه هه‌رزه‌كار بووه و له یانه‌ی ماڵمۆه تا په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان ده‌كات ده‌گێرێته‌وه، زۆر ورده‌كاری رووداوی سه‌یر له كتێبه‌كه‌ی باس ده‌كات.
ئیبرا له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا باسی كێشه‌كانی خۆی و گواردیۆلا ده‌كات و په‌رده له‌سه‌ر زۆرشتی دیكه‌ش هه‌ڵده‌داته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردووش، دوو رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش له شاره‌كانی كوردستان كتێبی گواردیۆلا و مۆرینهۆیان وه‌رگێرایه زمانی كوردی.