ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووریی، ستراتیجیی نیشتمانیی بۆ پێدانی قه‌رز په‌سند ده‌كات؛ هاوكات بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2024، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووریی به سه‌رپه‌رشتی فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووریی و وه‌زیری ده‌ره‌وه، ستراتیجیی نیشتمانی بۆ پێدانی قه‌رز په‌سند كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاری بانكیی ناوه‌ندییه‌وه پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م ستراتیجیه‌ته و جێبه‌جێكردنی خرایه ڕوو.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووریی به سه‌رپه‌رشتی فوئاد حوسێن بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان بكات.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووریی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه ئابوورییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به به‌شداری ته‌واوی پێكهاته ئابوورییه‌كان له هه‌ردوو حكوومه‌ندا.