سەنتەرێکی چارەسەریی بۆ تووشبووانی ماددەی هۆشبەر دەکرێتەوە

پارێزگاریی هەولێر و ڕێکخراوی خێرخوازی ستێرلینگی ئەمەریکی، گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی سەنتەرێکی چارەسەریی بۆ تووشبووابی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، دووشەممە (24ـی حوزەیرانی 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی دكتۆر دلۆڤان فاتیح جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر و ناز جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای هه‌ولێر، لەگەڵ شاندی ڕێکخراوی خێرخوازی ستێرلینگی ئەمەریکی کۆبووەوە كه له ستێرلینگ ڤاوندێیش و شاندی یاوه‌ری پێكهاتبوون.
زانیارییەکان ئاشکرایان کردووە، شانده ئەمریکییەکە بەمەبەستی دروستکردنی سەنتەرێکی چارەسەر بۆ توشبووانی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان هاتوونەتە هەولێر.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە، لەو کۆبوونەوەیەدا پارێزگاری هه‌ولێر مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كانی بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه باسكردووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە كه به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ده‌بنه‌وه.
پارێزگای هەولێر ئاشکرای کردووە، پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی کردووەتەوە کە هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی ڕێکخراوەکە دەکات بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دروستكردنی سه‌نته‌رێک بۆ چاره‌سه‌ریی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌ولێر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی به گرنگ وه‌سفكرد.
ڕاگەیاندراوەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، شانده‌كه‌ش ته‌واوی ئاماده‌یی رێكخراوه‌كه‌یانی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر دەربڕیوە به مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن به كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، به‌تایبه‌تیش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان کە پێشتر ڕایەگەیاند، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 580 تۆمەتبار دەستگیرکراون. لەو ژمارەیەش 328 تۆمەتبار کڕین و فرۆشتنیان بەو ماددانەوە کردووە و 76 کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.