ئومێد خۆشناو: ڕووبه‌ڕووی قاچاخچییه‌كان ده‌بینه‌وه و ڕێگر ده‌بین له بازرگانیكردن به مرۆڤ

پارێزگاریی هەولێر بەلەگەڵ جێگریی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق دووپاتی کردەوە، ڕووبه‌ڕووی قاچاخچییه‌كان ده‌بنه‌وه و رێگر ده‌بن له بازرگانیكردن به مرۆڤ.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بلاوی کردووەتەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بەهاوبەشیی لەگەڵ ناز جەلال بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە هه‌ولێر، له‌گەڵ رۆزی كه‌یڤ جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، لەو کۆبوونەوەیەدا، ئاماژه به مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له گتەواوی بواره‌كان کراوە و جه‌ختیش له به‌رده‌وامی و بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانیش، بابه‌تی كۆچ و پرسی ئاواره‌و په‌نابه‌ران لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا وە و پارێزگاری هه‌ولێر تێیدا ڕایگه‌یاندووە، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆچ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا هه‌ماهه‌نگ و هاوكار ده‌بن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بە هۆكاره‌كانی بوونی كۆچی نایاسایی كردوووە و تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی له دوای ساڵی 2014 و ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش و میلیشیاكان و دروستبوونی قه‌یرانی دارایی و ده‌ستبردن بۆ قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و بڕینی شایسته داراییه‌كان، هه‌روه‌ها هاتنی سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لی كار، وایكرد هاووڵاتیان دووباره بیر له كۆچ بكه‌نه‌وه، كاتێكدا به‌ر له هه‌بوونی ئه‌م گرفتانه، كۆچی پێچه‌وانه له وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سه‌قامگیری ئابووریی و زۆربوونی هه‌لی كاره‌وه دروستببوو.
ئومێد خۆشناو جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كانه‌وه، ڕووبه‌ڕووی قاچاخچییه‌كان ده‌بنه‌وه و رڕێگر ده‌بن له بازرگانیكردن به مرۆڤ به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه.
پارێزگاریی هەولێر ڕوونیكرده‌وه، به‌هۆی ئاڵۆزیی و ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ولێر باوه‌شی بۆ 344 هه‌زار ئاواره‌و په‌نابه‌ری عێراق و سووریا كرده‌وه و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانكردنیان بۆ دابینكراوه، هاوشێوه‌ی كه‌مپ، قوتابخانه و چاره‌سه‌رییه ته‌ندروستییه‌كان.
ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کردووە، شانده به‌ریتانییه‌كه هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی بۆ به‌ریتانیا له ناوچه‌كه وه‌سفكردووە و جه‌ختیان له گرنگی و به‌رده‌وامی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن كرده‌وەتەوە، هاوکات بوونی سه‌نته‌ری كۆچ له پارێزگای هه‌ولێر و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ زانی و ئاماده‌ییان بۆ هه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆچی نایاسایی و هاندانی كۆچی پێچه‌وانه ده‌ربڕی.
بەپێی دوایین ئامارەکان، 926 هەزار و 18 ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن، لەو ژمارەیە 664 هەزار و 237 کەسییان ئاوارەن و 261 هەزار و 781 کەسییان پەنابەرن، ساڵانەش بۆ خەرجی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 866 ملیۆن دۆلارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی خەرجییەکان لە ئەستۆ گرتووە.
ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراقدا پێش شەڕی داعش لە 3ـی ئابی 2014دا 550 هەزار کەس بووە. ئێستا 135 هەزار و 860 کەسیان لەنێو کامپەکانی هەرێمی کوردستاندا دەژین و زیاتر لە 120 هەزار کەسیان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە.