بەنگین ڕێکانی دەکرێ بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی
بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەنگین ڕێکانی لە پاڵ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دەکرێت بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقیی.
بەپێی نووسراوی فەرمی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، بەنگین ڕێکانی لە پاڵ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دەکرێت بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقیی، وەک لە فەرمانەکە ئاماژەی بۆ کراوە، ئەو بڕیاڕە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی دراوە.