خامه‌نه‌یی: هێرش به هێرش وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه
"دوژمنان رۆژێك وه‌ك سه‌ددام و رۆژێكیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت"
K24 - هه‌ولێر:
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند ئەگەر دوژمنانی ئێران هێرش بکەنە سەر ئەم وڵاتە، ئەوا کۆماری ئیسلامیی ئیران تەنیا بەرگری ناکات, بەڵکوو بە هێرش وڵام دەداتەوە.
ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەماندەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران داوای‌کرد, بۆ بەرگریی ئاسمانی لە ئێران هەموو رێکارێکی پێویست بگیرێتەبەر و هەموو شێوازێك و کەرەسەیەکی پێشکەوتوو بۆ ئەو مەبەستە دابین بکرێ.
گوتیشی: "دوژمن دەبی بزانێ ئەگەر هێرش بکات ئەوا زەبرێکی سەختی لێ دەدەین و بەرگری کردنی ئێمە هێرشیش لە خۆ دەگرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوژمن رووخساری جۆراوجۆری هەیە و رۆژێك لە روخساری سەددام حسێن دا خۆی دەردەخست و رۆژێکیش لە شێوەی ئەمریکا دا خۆ دەنوێنێ".