لێکۆڵینەوە لە وشکبوونی دارێکی هەڵەبجە دەکرێت

دارە وشکبووەکەی هەڵەبجە
دارە وشکبووەکەی هەڵەبجە

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، لێکۆڵینەوە لە وشکبوونی دارێکی شارەکە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە، ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگیرێتە بەر کە بوونەتە هۆی وشکبوونی.

سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024)، فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجەی سەر بە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڵاوی کردەوە،لێژنەی سەرپێچیە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، چوونەتە موەلیدەیەکی کارەبای گەڕەکی کانیە قوڵکە، بۆ بەدواداچوون لە هۆکارەکانی وشکبوونی دارێک لە نزیک موەلیدەکە، لەگەڵ ئەوەی پێشوەختە خاوەن موەلیدەکەیان لێ ئاگادار کردووەتەوە کە مەترسی  بۆ وشکبوونی دارەکە دروستدەکات.

 فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی وشکبوونی دارەکە، ڕێکاری ئیداری و یاسایی بەرامبەر خاوەن موەلیدەکە دەگیرێتە بەر.