له كه‌یسی نه‌وتدا به‌غدا گوشاری نوێ ده‌خاته سه‌ر كوردستان
كێشه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر و به‌غدا؛ له گرێوه بۆ گرێكوێره
K24 - هه‌ولێر:
حكوومەتی به‌غدا داوای نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێرانی هێناوه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه، كه نه‌وتی كه‌ركووكی پێ بفرۆشێت، لەبەرامبەردا ئێران هێنده‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌كه‌ركووك وه‌ریده‌گرێت، له به‌نده‌ره‌كانی باشوورییه‌وه نه‌وتی ئیرانی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كات.
له كاتیكدا به‌غدا سه‌ربازێكی له كه‌ركووك نه‌ما بۆبه‌رگریكردن و بڕێكی زۆر له شایسته داراییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه و پاره‌ی پترۆدۆلار, قه‌رزاری كه‌ركووكه، كه‌چی له بابه‌تی نه‌وتدا خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت و داوای نیوه‌ی نه‌وتی ئه‌و شاره ده‌كات تا له رێی ئێرانه‌وه بیفرۆشێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزار فەیاز نیعمە جێگری جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ, ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو بڕە نەوتەی كەركووك كە لە رێگەی بۆرییەكانی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی بەندەری جەیھانی توركیا دەكرێت گفتوگۆ بكات.
جێگری وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، گریمان لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نەگەیشتینە رێككەوتن، ئەوا بیر لە بژاردەیەكی دیكە دەكەینەوە بۆ فرۆشتنی نەوت, چونكە پێویستیمان بە كۆكردنەوەی داھات ھەیە، ئەویش فرۆشتنی ئەو نەوتەیە بە ئێران یان ھەر وڵاتێكی دیكە بێت.
هه‌ندێك میدیای عه‌ره‌بیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری رابردووه، باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه كه هه‌ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رابگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه‌ركووك پێیوایه به‌غدا گه‌مارۆی ئابووری خستووه‌ته سه‌ری, هه‌تا پشكی ئه‌ویش نه‌درێ له‌و نه‌وته رێگه نادات نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی ئێران بكرێت، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌وه‌ی راگه‌یاند, رێگای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ته‌نكه‌ر نه‌وتی عێراق ناده‌ن.