سەرۆک بارزانی: پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستوەردان دەکەین

K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم. هاوکات، پاڵپشتیی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستوەردان دەکەین.
چوارشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2024، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم.
سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، پاڵپشتیی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستوەردان دەکەین.
هاوکات گوتیشی: خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکار بن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم.
پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین. خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکار بن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
مسعود بارزانی
26ی حوزەیرانی 2024