سامان به‌رزنجی: له‌باربردنی كۆرپه‌له بابه‌تێكی مرۆیی و شه‌رعی و یاسایی و پزیشكییه

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌گوترێت لە یەکێک لە گۆڕستانەکان کۆرپەی لەبارچوو دەنێژرێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌دواداچوونی جیددی بۆ ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره و بواره‌كانی شه‌رعی، یاسایی، زانستیی و پزیشكی ده‌گرێته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 27ـی حوزه‌یرانی 2024، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێك هێناوه و له‌گه‌ڵ داواكاریی گشتیش له په‌یوه‌ندیدان.
سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه و ئه‌و كه‌س و شوێنه‌یشیان دۆزیته‌وه كه گومانلێكراون. ڕوونیشی كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ئه‌وه‌ی نێژراوه كۆرپه‌یه یاخود نا، نه‌خاسمه كه كۆمه‌ڵگه وا تێ گه‌یه‌ندراوه ئه‌م كۆرپه‌یه ناشه‌رعیی بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره و په‌یوه‌ندیی به زۆربه‌ی پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. گوتیشی، له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان ڕێنماییان له‌باره‌ی له‌باربردنی كۆرپه‌له هه‌یه.
سامان به‌رزنجی دووپاتیشی كرده‌وه، له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌یسێكی له‌م شێوه‌یه هه‌موو ڕێكارێكی توندی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.
ۆژی سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی تەندروستیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پاشماوەی لەبارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا. بڕیاردرا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە: پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەبێت بۆ گەیشتن بە دەرەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەدەرەنجامەکان.
لە ماوەی ڕابردوو لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا باس لەوە دەکرا، لە یەکێک لە گۆڕستانەکان کۆرپەی لەبارچوو دەنێژرێت کە گومانی ئەو هاووڵاتییانەی باسیان کردووە، ژمارەکە ئاسایی نییە و بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکانیش، وەزارەتی تەندروستی دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.