مەرجەعی ئاینیی شیعە "ئیسحاق فەیاز" لە گەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مەرجەعى ئاینیی شیعە ئایەتوڵڵا عوزما "ئیسحاق فەیاز" لە نووسینگەى تایبەتی خۆى لە شارى نەجەف، لە گەڵ "فارس عیسا" سەرۆکى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کۆبوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا فارس عیسا، سڵاوى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وهەروەها دڵنیایی لە بارى تەندروستی ئەوان گەیاندە فەیاز.
هەروەها سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئامادەیی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی چارە و چاودێری تەندروستی بۆ فەیاز دەربڕی.
لای خۆیەوە، ئایەتوڵڵا "ئیسحاق فەیاز" سوپاسی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەت سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ ئەو دەستپێشخەریەی کە پێشکەشی کردوون، لە چاودێریکردنی تەندروستی بۆی، ئاماژەی بەوەشکرد کە بنەماڵەی بارزانی بنەماڵەێکى خەباتگێڕه و قوربانییەکی زۆرى لە پێناو مافى گەلەکەى داوە.
ئایەتوڵڵا "فەیاز" دەڵێت، "ئاستی ژیانی هاووڵاتییان، لە هەرێمی کوردستان باشترە لە چاو پارێزگاکانی دیکەى وڵات کە بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵیەوە هەموو جومگەکانى دەزگا حکوومیەکانى گرتوەتەبەر و دواکەوتووه.