دوو فه‌رمانبه‌ری نوێنه‌رایه‌تی عێراق له سویسرا قاچاخی به جگه‌ره ده‌كه‌ن
ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و تازه ئاشكرا ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی سویسرا سزایه‌كی زۆر مادی به‌سه‌ر دوو فه‌رمانبه‌ری نوێنه‌رایه‌تی عێراقدا ده‌سه‌پێنێت، كه قاچاخییان به جگه‌ره‌وه كردووه و خۆیشیان له باج دزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو كه‌سه نزیكه‌ی 600 هه‌زار پاكه‌تی جگه‌ره‌یان له بازاڕی ره‌ش له باكووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا, به نایاسایی فرۆشتووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی باج و گومرگ بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی فیدرالی سویسرا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان وێڕای خۆدزینه‌وه له باج، لایه‌نی دیپلۆماسی‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانییه بكه‌ن.
تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ردووكیان له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان دوورخراونه‌ته‌وه و یه‌كێكییان به بڕی 177 هه‌زار دۆلار و ئه‌وی دیكه‌یشیان به بڕی 130 هه‌زار دۆلار سزا ده‌درێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگى فیدرالی، باجی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه عێراقییه, له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا فرۆشتوویانه، نزیكه‌ی 2.8 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
زانیارییه‌كان له رۆژنامه‌ی "سۆنتاگس تسایتونگ" بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی فیدرالی سویسرا، رۆژی 22ی ئاب/ ئۆگستۆسی ئه‌مساڵ، ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌و راپۆرته‌دا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی سێ ساڵه به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئیمتیازاتی حكوومه‌تی سویسرا، كه به نوێنه‌رانی وڵاتان ده‌درێت، ئه‌و دوو كه‌سه عێراقییه له بازاڕی ره‌ش، بازرگانییان به جگه‌ره كردووه".
هه‌رچه‌نده شاندی دیپلۆماسی عێراق له رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له جنێڤ، داوایكردبوو سزای دارایی سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی سویسرا داواكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و دوو كه‌سه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی جگه‌ره له باكووری ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یان بۆ ره‌وانه بكات، به‌و پێیه‌ی كه‌لوپه‌له‌كه بۆ نوێنه‌رانی وڵاتان له سویسرا، هیچ باجێكی ناچێته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وان جگه‌ره‌كه‌یان له بازاڕی ره‌شدا فرۆشتووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك بده‌ن.
ئه‌و دوو كه‌سه عێراقییه، پاكه‌ت و جگهرهكانییان بردووه‌ته كۆگایه‌ك له ڤێرنای فه‌ره‌نسا و له‌وێوه ره‌وانه‌ی شاری "رین"ی باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته كراوه و له بازاڕی ره‌ش فرۆشتوویانه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو كه‌سه جگه له داواكردنی جگه‌ره به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی هۆنك كۆنگى چین، به‌حره‌ین، سعوودیه و سه‌ڵته‌نه‌ی عومانیان به‌كارهێناوه.
له باره‌ی چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی ئه‌و كاره، له راپۆرتی رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، ژووری بازرگانی هۆنگ كۆنگ له جنێڤ، حكوومه‌تی سویسرای ئاگاداكردووهتهوه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نادیار به‌ناوی ئه‌وانه‌وه داوای هاورده‌كردنی جگه‌ره‌یان له ئه‌ڵمانیا كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و ورده‌كارییانه نین و رهتییانكردووهته داوایه‌كی له‌و جۆره‌یان كردبێت.