ماوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران دوو کاتژمێر درێژکرایەوە

هەڵبژاردن لە ئێران
هەڵبژاردن لە ئێران

K24 – هەولێر:

ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، دەنگدانەکە بەردەوامە و ماوەکەی بۆ دوو کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران کاتژمێر 8ـی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی تاران لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دەستی پێ کرد و  بەپێی یاسا ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدانەکە هەیە.

لەم هەڵبژاردنەدا سەعید جەلیلی، محەممەد باقر قالیباف و مستەفا پوورمحەممەدی سێ بەربژێری باڵی بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی و مەسعوود پزیشکیان تاکە بەربژێری باڵی ڕیفۆرمخواز بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی کۆمار کێبڕکێ دەکەن.

ماوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بوو، بەڵام ماوەکە بۆ دوو کاتژمێر درێژکرایەوە. گوتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران دەڵێت: کاتژمێر 8ـی ئێوارە بە کاتی تاران دەنگدان کۆتایی دێت.

Fly Erbil Advertisment