10 ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهان.. هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێدا نییه
K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی "نیو وۆرڵد هێلث، راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی، تایبه‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان، به گوێره‌ی داهاتی تاكه كه‌سی هاووڵاتییان بڵاوكرده‌وه.
دامه‌زراوه‌كه، كۆی ئه‌و داهاته تاكه كه‌سییانه هه‌ژمار ده‌كات، كه تاكی هاووڵاتی له وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یانه، وه‌كو خانوو به‌ره، پاره‌ی كاش و به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كان.
له لیستی ده ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێدا نییه.
10 ئیتاڵیا:
ئیتاڵیا به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له گرووپی هه‌شت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆی سامانه‌كه‌ی به 4400 ملیار دۆلار هه‌ژمار ده‌كرێت و خاوه‌ن ژێرخانێكی ئابووری پێشكه‌وتووه و تاكه‌كانی پشكێكی به‌رزی داراییان هه‌یه.
.jpg)
9 ئوستراليا:
كۆی سامانی ئوسترالیا به 4500 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته، هاوكات خاوه‌ن بازاڕێكی فراوانی ئابووری به‌رهه‌می خۆیانن.
.jpg)
8 كه‌نه‌دا:
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كۆی سامانی كه‌نه‌دا به 4700 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، وێڕای ئابوورییه جۆراوجۆرهكهی، كه‌نه‌دا به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان داده‌نرێت، ئه‌و ولاته زیاتر پشت به سامانه سرووشتییه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت.
.jpg)
7 هيندستان:
هیندستان له‌و لیسته‌دا، ریزبه‌ندی حه‌فته‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهانی گرتووه و كۆی سامانه‌كه‌ی به 5600 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئابووری ئه‌و وڵاته خێراترین گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
.jpg)
6 فه‌ره‌نسا:
وێڕای كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رز و بێكاری له فه‌ره‌نسا، به‌ڵامی كۆی سامانی ئه‌و وڵاته له 2016دا، به 6600 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و یه‌كێكه له وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی زه‌به‌لاح، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌یاننێرێته ده‌ره‌وه، بریتین له به‌رهه‌مه كیمیاییه‌كان، ئامێر و كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی و ئۆتۆمبێل.
.jpg)
5 ئه‌ڵمانیا:
ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابووری ناوخۆییه له ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ناوبانگه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستی هێناوه، وێڕای توانست و ورده‌كارییه‌كانی كاركردن كه بووه‌ته هۆی شانازی پیشه‌سازی، كۆی سامانی ئه‌و وڵاته به 9100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
.jpg)
4 شانشینی یه‌كگرتوو:
شانشینی یه‌كگرتوو به یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان داده‌نرێت، سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام كۆی سامانه‌كه‌ی به 9200 ملیار دۆلار داده‌نرێت.
.jpg)
3 ژاپۆن:
له رووی پێشكه‌وتنی ئابوورییه‌وه به یه‌كه‌م وڵاتی ئاسیا و جیهان داده‌نرێت، پیشه‌سازی و كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته، وه‌كو تۆیۆتا، سۆنی، فوجی فیلم و پاناسۆنیك خاوه‌ن ناوبانگێكی فراوانن له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
كۆی سامانی ئه‌و وڵاته له 2016، به 15100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
.jpg)
2 چین:
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆگرامی چاكسازی ئابووری به‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ساڵی 1978، چین بووه‌ته خێراترین وڵات له رووی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوورییه‌وه، به‌وه‌ش له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان دێت، له رووی هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌له‌وه.
كۆی سامانی ئه‌و وڵاته به 17400 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
.jpg)
1 ئه‌مه‌ریكا:
خاوه‌ن به‌هێزترین ئابوورییه له جیهان و كۆی سامانه‌كه‌ی به 48900 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
.jpg)