حەنان فەتلاوی دەدرێتە دادگا
داوا دەكرێت پارێزبەندی لەسەر ھەڵبگیرێت
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به تۆمه‌تى سووكایه‌تیكردن به ده‌وڵه‌ت، سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوى تۆمار ده‌كات و داواش ده‌كات، پارێزبه‌ندى له‌سه‌رى هه‌ڵبگیرێت.
حەنان فەتلاوی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیرادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرایكرد، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركردووە.
حه‌نان فه‌تلاوى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئیراده كه فراكسیۆنه‌كه‌ى ته‌نها له یه‌ك په‌رله‌مانتار پێكهاتووه،دەڵێت "ئه‌وه‌م پێگه‌یشت، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سكاڵاى له‌سه‌رم تۆمار كردووه".
فه‌تلاوى ئاماژە بەوەش دەكات كە ئامادەیە بچێتە دادگا و لەبەردەم دادوەردا بەرگری لەخۆی بكات.