له منبج پێشبینی شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
له منبج پێشبینی شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا ده‌كرێت كه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا به‌ناوی قه‌ڵغانی فورات له جه‌رابلوس به‌ره‌و منبج به‌رده‌وامه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئۆپوزسیۆنی سوریا نزیك له توركیا، ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسی گرووپێكی چه‌كداری توركمان رایگه‌یاند یه‌په‌گه هێزه‌كانی بۆ شاری منبج ره‌وانه ده‌كات.
فه‌رمانده‌ی گرووپی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ناوی سوڵتان موراد به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند هێزه‌كانیان به پشتگیری توركیا راسته‌وخۆ به‌ره‌و شاری منبج ده‌چن كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه ( هێزه‌كانی سوریا دیموكرات) سه‌نگه‌ره‌كانیان به‌هێزتركردووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه چووڵی بكه‌ن. گوتیشی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو له منبج ده‌بین.
ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی گه‌وره له نێوان كورد و سوپای تورك له رۆژئاوای كوردستان، له كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له باشووری جه‌رابلوس به‌ره‌نگاری پێشرهوییهكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای توركیا بوو، كه باس له كوژرانی 35 هاوڵاتیی سڤیل به‌هۆی تۆپباران و بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی باشووری جه‌رابلوس ده‌كرێت.