خورماڵییەکان 'کوڵەباڵی هەورامان'ـیان بە دیاریی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد

خەڵکی خورماڵ 'کوڵەباڵی هەورامان'ـیان بە دیاریی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای خورماڵی کرد، خەڵکی قەزاکەش 'کوڵەباڵی هەورامان'ـیان بە دیاریی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 30-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای خورماڵی کرد. خەڵكی قەزاکە، 'کوڵەباڵی هەورامان'ـیان بە دیاریی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد لە پای هەوڵەکانی بۆ بە قەزاکردنی خورماڵ و ئەو بڕیارانەی لە ماوەی ڕابردوودا بۆ خزمەتکردنی خەڵكی ناوچەکە دەری کردوون.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان

دوای ئەوەی دانیشتووانی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان بەرز کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە (30ـی تەمموزی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن.

خورماڵ، دەکەوێتە باکووری پارێزگای هەڵەبجە و 10 کیلۆمەتر لە ناوەدنی ئەو پارێزگایەوە دوورە و دەیان گوند لەخۆ دەگرێت، هەروەها 70 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دوورە.  پاڵی بە زنجیرە چیاکانی هەورامانەوە داوە و چوار وەرزی ساڵ گەشتیاران ڕووی لێ دەکەن بەهۆی جوانی سرووشت و کەشوهەواکەیەوە.

لە خورماڵ چەندین شوێنەواری مێژوویی هەن، لەوانەش قەڵای خان ئەحمەدی خان کە ناسراوە بە قەڵای زەڵم، لەگەڵ شوورای كۆنی قەڵای خورماڵ كە هەردوو شوێنەوارەکە مێژووەکەیان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان و پێش هاتنی ئایینی ئیسلام. هاوکات مزگەوت و مناری مزگەوتی گەورەی خورماڵ كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سەرەتای هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچەکە. جگە لەوەی خورماڵی کۆن کە ئێستا یەکێکە لە گەڕەکەکانی خورماڵ، بە کۆنترین ناوچەی خورماڵ دادەنرێت.