نه‌وت رووی له‌دابه‌زینه
K24 - ھەولێر
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕی نه‌وتدا نرخی نه‌وت جارێكی دیكه نزمبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می عێراق و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م.
ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كاندا، بۆ 49 دۆلار‌و 34 سه‌نت دابه‌زی و نه‌وتی خاوی تیكساسیش به 46 دۆلار‌و 95 سه‌نت فرۆشرا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له‌مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها ئێرانیش رایگه‌یاندووه، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی ئۆپیك دان بنێن به پشكی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌درێت هه‌رگیز به‌رهه‌می خۆمان كه‌م ناكه‌ینه‌وه.