بە فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

K24 – هەولێر:
به ڕاسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبەجێکردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گرنگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر درا.
ئەمڕۆ یەکشەممە (30ـی حوزەیرانی 2024) به سه‌رپه‌رشتی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگرانی پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و سه‌رۆكی شاره‌وانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به ڕاسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبەجێکردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گرنگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر درا و كه كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كانی كه‌مئاوی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست له بواره‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی ڕێگه‌وبانه‌كان و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و گرنگیدانی زیاتر به ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.
هاوکات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردران ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان چڕبكه‌نه‌وه.
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژه به به‌رده‌وامی لێخۆشبوونی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هاووڵاتییان کرا وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتییان و كاسبكاران.
پرسی گه‌شتوگوزاریش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌مڕۆوە داواكرا ته‌واوی ئاسانكاریی بۆ هاتنی گه‌شتیاران بۆ نێو شاری هه‌ولێر بكرێت و كه سوودی بۆ ئابووری و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتی خۆی بۆ بره‌ودان به‌و كه‌رته دووپاتكرده‌وه.