ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: شاندێكی سیاسی هه‌رێم بۆ پرسی ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
رزگاركردنی شاری موسڵ به بێ به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكرێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند شاندێكی پابه‌به‌رزی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم، موسڵ و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی به رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" رایگه‌یاند پرسی جێبه‌جیكردنی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا پاش فیدرالییه‌ت، دوو ئاراسته هه‌یه، یه‌كه‌م تایبه‌ته به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه‌ی دیكه تایبه‌ته به ره‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست.
گوتیشی ریفراندۆم پرسێكی ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌ییه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی له كوردستان دژی راپرسی یان ته‌نانه‌ت دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه. به‌ڵام رای جیاوان سه‌باره‌ت به میكانیزمی ئه‌نجامدانی راپرسی و كات و چۆنییه‌تی جێبه‌جێ كردنی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی ستراتیژی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی نییه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، هه‌ورامی گوتی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان مافی ده‌ربڕینی رای خۆیان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم هه‌یه. هه‌ربۆیه پێویسته داوا له گه‌لی كوردستان بكه‌ین به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوووسی خۆیان و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بدات، كه ئایا گه‌لی كوردستانی داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یان كۆنفیدراڵی یان شێوازێكی تر ده‌كات؟
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی به‌م زووانه شاندێكی پایه‌به‌رزی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان سه‌باره‌ت به‌م پرسه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، نامه‌نه‌وێت به یه‌كجاری له عێراق داببرێین، ده‌مانه‌وێ له نێوانمان نموونه‌ی وه‌ك چیك و سلۆڤاكیا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌شی ئاماژه به خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو له بواره‌كانی ئابووری، بازار و به‌رگڕی و دوژمنی هاوبه‌ش ده‌كات، كه داعش هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو لا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی شاندی سیاسی كوردستان بۆ به‌غدا، گوتی: "ئه‌و شانده سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی به راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پێك ده‌هێنرێت و نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له هه‌ریمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌غدا باس له شه‌ڕی دژی داعش و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ و ره‌وشی سیاسی و كارگێڕی شاره‌كه پاش داعش... و هه‌روه‌ها پرسی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندیی سیاسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له ئاینده‌دا و دۆسیه‌ی ئابووری و پرسی نه‌وت ده‌كه‌ن".
گوتیشی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ئێران یان توركیا یان وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێكهاته‌كانی سونه و شیعه له عێراق، به‌ڵكۆ هۆكاری سه‌قامگیری ناوچه‌یه كه ئێستا مێوانداری ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاوار و په‌نابه‌ر ده‌كات.
له به‌شێكی تردا، سه‌باره‌ت به رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ گوتی رۆڵی كورد له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ زۆر گرنگه، رزگاركردنی موسڵ به‌بێ به‌شداریكردنی كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكرێت، شه‌ش رێگه‌ی سه‌ره‌كی بۆ هێرشكردنه سه‌ر موسڵ هه‌یه، كه ته‌نها یه‌كێكیان له باشووری شاره‌كه به‌ده‌ست سوپای عێراقه، هه‌ر پێنج رێگه‌ی تر به‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وارمی گوتی: "به‌هۆی پێشڵكردنی رێكه‌وتن، كێشه‌ی سیاسیمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رۆژی 21 حوزه‌یرانی 2015 له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی و پاشان پێداگری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی 15 ئابی ساڵی رابردوو كرد، له كاتێكدا كه ته‌واوی لایه‌نه سیاسیییه‌كان به ئاماده‌بوونی لایه‌نی ئه‌مریكایی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پاشخستنی كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتبوون، پاش ئه‌ویش هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكانمان له سنووری پارێزگای سلێمانی".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی و گوشاری نێوده‌وڵه‌تی به‌دوور زانی، به‌تایبه‌تی گوشاری لایه‌نی ئێرانی له‌سه‌ر هه‌ندێ له لایه‌نه ناوخۆییه‌كان. گوتیشی ئه‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان روو ده‌دات پرسێكی ناوخۆییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێران یان توركیا یان وڵاتانی دیكه نییه، هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی بڕیار له‌سه‌ر چۆنییه‌تی رێكخستنی فۆرمی ئیدارییه‌كه‌ی ده‌دات.