حکوومەتی هەرێم لێخۆشبوونی بۆ قەرزی تواناسازیی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستىی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڕێژەی 10% لێخۆشبون لە قەرزى تواناسازیى جێبەجێ دەکرێت.

دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڕێژەی 10% لێخۆشبون لە قەرزى تواناسازى جێبەجێ دەکرێت، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە ١١٥٧٦ لە ڕێکەوتى 24ـی حوزەیرانی 2024، بە ئیمزاى د. ئارام محەممەد  قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە و پاڵپشتە بە نووسراوى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە ڕەچاوکردنى دۆخى دارایى و بەمەبەستى ئاسانکارى بۆ کاندیدانى پێشووى بەرنامەى تواناسازى تا ماوەى گەڕانەوەى قەرزەکانیان بڕیار درا بە لێخۆشبوون بە ڕێژەى 10% بەمەرجێک بە یەک گوژمە قەرزەکانیان بدەنەوە لە ماوەى سێ مانگدا.

هەروەها بۆ ئەم مەبەستە کاندیدانى پێشووى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى تاکو ئێستە پاکتاوى داراییان کردووە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەى بتوانن پاکتاوى دارایى بکەن و سودمەندبن لە بڕیارى لێخۆشبون بە ڕێژەى 10% لە قەرزەکانیان.