پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ژووری بازرگانیی: له په‌یڕه‌و كردنی كاره‌كان هه‌نگاوه‌كان پۆلین به‌ندی بكرێن
پارێزگاری هەلێر لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كاسبكاران، پێویسته ئه‌جیندای كار‌و به‌رنامه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دروستتر بونیاد بنرێت.
دووشەممە (1ـی حوزەیرانی 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ژوورەکە كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه هێمن قادر جێگری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو عه‌مید خه‌سرۆ غازی به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوه‌خۆی پارێزگا ئاماده‌یی بوون.
پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی هه‌وڵه ئه‌رێنییه‌كانی ژووری بازرگانیی هه‌ولێری كرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كاسبكاران، دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌جیندای كار‌و به‌رنامه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دروستتر بونیاد بنرێت، هەروەها له په‌یڕه‌و كردنی كاره‌كان دیسپلینكاریی له‌به‌رچاو بگیرێ و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان پۆلین به‌ندی بكرێن، تاوه‌كو ئه‌رك و مافه‌كان به دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا دابه‌ش بكرێت.
پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێک به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
له‌به‌رامبه‌ردا گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ژوور، ورده‌كاری و سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه‌كانی خۆیان له پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی توێژی كاسبكار‌و بازرگانان خسته ڕوو.
