وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ کوردستان24: دەخوازین لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق کاربکەین

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 ڕایدەگەیەنێت، دەخوازن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە عێراق کاربکەن.

دووشەممە(1ـی تەممووزی 2024)، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی کوردستان24 دەڵێت، دەخوازین لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق کاربکەین، هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوە کردووە، هێوربوونەوەی دۆخەکەیان کردووەتە کاری لە پێشینەی خۆیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دووپات دەکاتەوە کە ده‌بێت ئه‌و گرووپانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ ئامانج به‌ به‌رپرسیار دابنرێن.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 لەبارەی هەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیانکردووەتەوە نیازیان ئەوەیە هەموو ئەو گروپانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکەنە ئامانج بە بەرپرسیار دابنێن.
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، دەخوازن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە عێراق کاربکەن

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە کاتێک سەیری تەواوی ناوچەکە دەکەین، ئەمەریکا هێوربوونەوەی دۆخەکەی کردووەتە کاری لە پێشینەی خۆی و دڵنیابینەوەی لەوەی شەڕەکە فراوان نەبێت، بەم شێوەیەش دەمێنینەوە، کاتێک دێینە سەر باسی عێراق، ئێمە پێشبینی دەکەین و تەواو دەخوازین لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق کاربکەین. بەڕێزسودانی و سەرکردەکانی دیکەی حکوومەتی عێراق ڕوونیانکردووەتەوە نیازیان ئەوەیە هەموو ئەو بەرژەوەندی و گروپانەی بڕیاردەدەن بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بکەنە ئامانج بە بەرپرسیار دابنێن. ئەمەش شتێکە کەوا ئێمەش بەهەمان شێوە جەختی لێدەکەینەوە.

Fly Erbil Advertisment