مەسعود پزیشکیان مەرجی کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئاشکرا دەکات
"کاتێک لە هەلی کار و پۆستە باڵاکاندا جێگەی سوننە و کورد و عەرەبی ئێرانی نەکەینەوە، بەشداریکردن کەم دەبێت"

مەسعود پزیشکیان کاندیدی ڕەوتی چاکسازی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماریی ئیسلامی ئێران، مەرجی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئاشکرا کرد.
لە یەکەم دیبەیتی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ڕکابەرەکەی، سەعید جەلیلی، لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن، پزیشکیان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کشانەوە لە یەک حاڵەتدا.
جەلیلی بەڵێنیدا گەشەی ئابووری بەڕێژەی 8% بەرزبکاتەوە، پزیشکیانیش گوتی: من ئامادەم بکشێمەوە بەو مەرجەی ئەگەر جەلیلی لە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنەی شکستی هێنا، لە سێدارە بدرێت".
پزیشکیان، هێرشی کردە سەر بەرنامە و بەڵێنەکانی جەلیلی و گوتی: سیاسەتی دەرەوەی ئێمە نە ڕۆژهەڵاتییە و نە ڕۆژئاوایی و دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەک هەبێت.
کاندیدای ڕەوتی چاکسازیخوازەکان لە بارەی کەمی ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا گوتی: بایکۆتی 60%ی هەڵبژاردن جێگەی نیگەرانییە.
ئاماژەی بەوەش دا، نەهاتن و بەشداریینەکردنی لە 60%ـی خەڵک قبوڵکراو نییە، ئەوە بەمانای ئەوەیە کێشەیەک هەیە. ئەو پێی وابوو یەکێک لە هۆکانی بەشداریینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن، پشتگوێخستنی ئافرەتان و نەتەوەکانی ئێران بووە.
گوتیشی: "کاتێک لە هەلی کار و پۆستە باڵاکاندا جێگەی سوننە و کورد و عەرەبی ئێرانی نەدەین، بەشداریکردن کەم دەبێت".
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، سفرەی دەوڵەمەندەکان جیا بووەتەوە لە سفرەی هەژاران و هەژاری خەڵک کێشەیەکە ئێمە دروستمان کردووە نەک ئەمەریکا.
لە هەمان کاتدا، جەنەراڵ وەحید حەقانیان، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، پشتیوانیی خۆی بۆ پزیشکیان لە دژی جەلیلی ڕاگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، کە بڕیارە هەینی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
حەقانیان گوتی: "پزیشکیان هەم مەبدەئی و هەم چاکسازیخوازە، لە هەمووی گرنگتر، کەسێکی جەماوەرییە کە بیر لەوە دەکاتەوە کە ئێران لە گۆشەگیرییەوە دەربهێنێت، داهاتوویەکی باشترمان دەبێت بە هەڵبژاردنەکەی".
دوای سێ جار لە درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران بە کۆتا هات و لە گەڕی یەکەم هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان نەیانتوانی 51%ـی دەنگەکان بەدەست بهێنن، بۆیە هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم، بڕیارە هەینی ئایییندە گەڕی دووەمی دەنگدان بەڕێوە بچێت.
ڕۆژی ههینی 28ـی حوزهیرانی 2024، پرۆسهی دهنگدان له ئێران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری نوێی ئهو وڵاته له ناوخۆ و دهرهوه دهستی پێ كرد، لە هەڵبژاردنەکەدا سەعید جەلیلی، محەممەد باقر قالیباف و مستەفا پوورمحەممەدی سێ بەربژێری باڵی بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی و مەسعود پزیشکیان تاکە بەربژێری باڵی ڕیفۆرمخواز بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی کۆمار کێبڕکێیان کرد.
لهم بارهوه ئهحمهد وهحیدی، وهزیری ناوخۆی ئێران به كهناڵی تهلهفزیۆنی فهرمی و حكوومهتی وڵاتهكهی ڕایگهیاندبوو، ئێرانییهكان سهرۆكێكی نوێی خۆیان له شوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سهرۆكه كۆچكردووهكهیان ههڵدهبژێرن.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران:
مەسعود پزیشکیان 42%
10 ملیۆن و 415 و 991 دەنگ
سەعید جەلیلی 39%
9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگ
محەممەدباقری قالیباف 14%
3 ملیۆن و 383 هەزار و 340 دەنگ
مستەفا پوورمحەممەدی 1%
206 هەزار و 397 دەنگ