حکوومەتی عێراق بەهۆی کێشەکانییەوە ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە کورد جێبەجێ نەکردووە
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ و نیو به‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی تێده‌په‌ڕێت، له‌كارنامه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا، به‌ڵینی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگانه درا كه تایبه‌ت بوون به پرسی كورد له عێراق، كه بۆ چاره‌ی ڕیشه‌یی كێشه‌كان دانرابوون، له‌گه‌ڵ داخوازیی پێكهاته‌ی سووننه، كه ئێستەشی له‌گه‌ڵدابێت هیچكام له‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرسی كورد و سووننه و مافه‌كانییانه‌وه هه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراون.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لەو دوو ساڵ و نیو به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان و ململانیی سیاسی، نه‌توانراوه ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كه داخوازی كورد و سووننه‌ی له‌خۆگرتبوو و فاكته‌ری سه‌ره‌كی پێكهێنانی كابینه‌ی سوودانی بوون، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌م حكوومه‌ته توانیویه‌تی %68ـی كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كراوه، ئیداری و خزمه‌تگوزاریی بووه، یاخود داخوازی لایه‌نه سیاسییه‌كان بووه.
ئه‌گه‌ر باس له داخوازی و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن، كێشه‌ی كاره‌با و كه‌مئاوی، نه‌بوونی ڕێگه‌وبان و كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، دانه‌مه‌زراندن و گه‌نده‌ڵی، بێكاری و هه‌ژاری، دۆخی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له‌و ئاریشانه‌ن ئێستەشی له‌گه‌ڵدابێت نه‌توانراوه چاره‌ی ڕیشه‌ییان بۆ بدۆزرێته‌وه، وه‌ك له كارنامه‌كه‌ی حكوومه‌تدا ئاماژه‌ی پێدراوه و له په‌رله‌مانیش متمانه‌ی پێبه‌خشراوه.
ئەگه‌ر بێت‌و باس له داخوازی لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌تیش بكرێت، به‌تایبه‌تی كورد و سووننه، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، هیچكام له‌و داواكارییانه‌یان له‌م حكوومه‌ته‌دا جێبه‌جێ نه‌كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌شێك له كارنامه‌كه‌ی سوودانی كه په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌بووە، بۆ جێبه‌جێكردنی ماوه‌ی مانگێك تاكو شه‌ش مانگی بۆ دانرابوو، كه‌چی دوای زیاتر له دوو ساڵ و نیو به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تدا، هێشتە ڕێككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت له‌لایه‌ك و لەلایەکی ترەوە هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراون.