توركیا كڕینی تەزووی كارەبای لە ئێران وەستاند
K24 - ھەولێر
لە نوێترین بڕیاردا توركیا كڕینی تەزووی كارەبای لە ئێران وەستاند.
رۆژنامەی دەیلی سەباحی توركیا بڵاوی كردەوە، وڵاتی توركیا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2016 بە رێژەی 46% كڕینی تەزووی كارەبای لە وڵاتان دابەزاندووە و لە نوێترین ھەنگاویشدا كڕینی تەزووی كارەبای لە ئێران راگرت.
ساڵی رابردوو ئێران بە بڕی 232ملیۆن دۆلار كارەبای بە توركیا فرۆشت، بەڵام ئەم ساڵ بڕی پارەكە دابەزی بۆ 89 ملیۆن دۆلار.
توركیا لە پڕۆژەی زیادكردنی بەرھەمی تەزووی كارەبای ناوخۆیی، جگە لە ئێران كڕینی كارەبای لە وڵاتانی یۆنان، جۆرجیا و بوڵگاریاش وەستاندووە.