لیجنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
.jpg)
لیجنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕایگەیاند، بە فەرمی و دیاری کراوی لە ڕۆژانی پشوودا تاقیکردنەوەکان دەکرێن و گۆڕانیان تێدا ناکرێت.
سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2024، لیجنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، وەک لە خشتەی ڕاگەیەندراوی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە، بە فەرمی تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا دەکرێن بە بێ هیچ گۆڕانێک و ڕۆژانی پشووش تاقیکردنەوەکان دەکرێن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بەپێی ساڵنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم مانگەدا سێ پشووی فەرمی هەیە، 7ـی تەمووز، سەری ساڵی کۆچییە و 14ـی تەمووز ئەو دیکەشیان 16ـی 2024ە ڕۆژی عاشورایە، ئەم پشووانە قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ناگرێتەوە، بەهۆی تاقیکردنەوەکان و بۆ ئەوان پشوو نییە.