هيند.. نزیكه‌ی 100 كه‌س له بۆنه‌یه‌كی ئایینيیدا مردن
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی له هیند ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له بۆنه و ڕێوڕه‌سمێكی ئایینیيدا له‌و وڵاته به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌رییه‌وه نزیكه‌ی سی كه‌س مردوون كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌كه به‌رز ببێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، ڕام موهان تیواری، بەرپرسێکی پزیشکی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش له هیند ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌یه‌كی ئایینيی هیندۆسی لە باکووری هیندستان، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌رییه‌وه 97 كه‌س مردوون كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌كه هێشتا به‌رز ببێته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه كردووه، زۆربه‌ی مردووه‌كان ئافره‌تن. ڕوونیشی كرده‌وه، ژماره‌ی برینداره‌كان زۆره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێك له‌و بریندارانه‌ش بمرن.
ئه‌م جۆره ڕووداوه كاره‌ساتبارانه چه‌ندان جار له بۆنه ئایینییه‌كان له هیندستان دووباره ده‌بنه‌وه. لە ساڵی 2016ـدا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی گەورە بەهۆی نمایش‌کردنی یارییە ئاگرینەکانی قەدەغەکراو لە پەرستگه‌یەکدا بە بۆنەی سەری ساڵی هیندۆسەکانەوە لانی کەم 112 کەس مردن.
به هه‌مان شێوه لە ساڵی 2013ـدا لە شاری مادیا پرادێش لەسەر پردێک لە نزیک پەرستگه‌یەکدا 115 کەس مردن، کاتێک پاڵه‌ستۆی جه‌ماوه‌ری دروست بوو و نزیکەی 20 هەزار کەس لەسەر پردی سەر ڕووباری ئیندوس وه‌ستا بوون و سه‌رقاڵی به‌رزڕاگرتنی بۆنه‌یه‌كی ئایینی بوون.