چەند پرۆژەیەکی خزمەگوزاری بۆ گوندەکانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بە دوو قۆناغ چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سێکتەرە جیاوازەکان لە سنووری گوندەکانی دەوروبەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرین.

پارێزگاری هەولێر دوای دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی بنکەی تەندروستی لە گوندی سێوەکەی نزیک هەولێر لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەکە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گشتگیردایە و گۆژمەکەی نزیکەی 15 ملیار دینارە و بەشێکە لەو پارەیەی لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە تەرخان کراوە.

پارێزگای هەولێر گوتیشی: لەو پارەیەی بانکی نێودەوڵەتی دابینی کردووە 10 ملیۆن دۆلار بەر هەولێر کەوتووە کە دەکاتە 15 ملیار دینار و لە قۆناغی یەکەمەدا حەوت ملیار دیناری خراوەتە کارکردن، بڕیاریشە لەم نزیکانە قۆناغی دووەمی پرۆژەکان جێبەجێ بکرێن.

ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند، پرۆژەکان چەند سێکتەرێکی لەخۆگرتووە، دروستکردنی بنکەی تەندروستی، چارەکردنی گرفتی کەمئاوی، ڕێگەوبان، قوتابخانە و چەند پرسێکی دیکە لەخۆ دەگرێت کە سەرجەمی پرۆژەکان بۆ گوندەکانە و بەتایبەت بۆ گوندەکانی نزیک لە سووری هەولێرە.

هەروەها ئاماژەیدا، یەکێک لە ئامانجەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بایەخدانە بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

Fly Erbil Advertisment