سەرۆک بارزانی: گفتوگۆیەکی بونیاتنەرانەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "گفتوگۆیەکی بونیاتنەرانە"ـیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و "تێڕوانینی هاوتا"ـیان لەبارەی پرسە ناوخۆیی و ناوچەییەکان هەبووە.
سەرۆک بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی دەربڕی و، ڕایگەیاند ئامانج لە سەردانەکەی، بەهێزکردنی ئەو هەوڵانەیە کە پێشتر لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دراون و بوونەتە هۆی کردنەوەی گرێکوێرە و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆک بارزانی، سوپاسی و ستایشی هەردوو سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و محەممەد شییاع سوودانی و هەموو ئەو بەرپرسە سیاسییانەی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا داوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشیان، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، "گفتوگۆیەکی بونیاتنەرانە" و "تێڕوانینی هاوتا"ـیان لەبارەی بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبووە و دووپاتیشی کردەوە، "بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوکاریی".
سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە، "ئەگەر نیازی باش هەبن، چارەکردنی هیچ کێشەیەک زەحمەت نابێت. سوپاس بۆ خوا ئەم نیازانە هەن و برام، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەم نیازانە سەرکردایەتیی وڵات دەکات؛ بەو نیازانەی ئێمەی گەیاندووەتە ئەم بارودۆخە ئارامە. هیوادارین ئەنجامەکان لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکاندا بن".
دەقی قسەکانی سەرۆک بارزانی:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان، زۆر خۆشحاڵم به دیدارم له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێز سوودانی. ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه پێش ئێستا به سه‌ركردایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران دراون و بوونه هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. بۆیه لێره‌دا پێویسته زۆر سوپاسی برای به‌ڕێزم سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شییاع سوودانی بكه‌م، هه‌روه‌ها پشتوانیش له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی به‌رپرسانی هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه ده‌كه‌م، كه هه‌وڵی زۆریان دا.
هه‌روه‌ك جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران فه‌رمووی، گفتوگۆكه‌مان گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌ر بوو، چ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به دۆخی ناوخۆییه‌وه هه‌یه، یانیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به دۆخی هه‌رێمایه‌تییه‌وه هه‌یه و دیدگە و تێڕوانینه‌كانمان هاوتای یه‌ك بوون و پشتیوان به خودا‌ش له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌میشه گوتوومانه، ئه‌گه‌ر نیازی باش هه‌رێت، هیچ كێشه‌یه‌ك بێ چاره‌سه‌ری نابێت، سوپاس بۆ خودا‌ش ئێستا ئه‌و نیازه هه‌یه و برای بڕێزم سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و نیازانه ده‌كات، كه ئێمه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م دۆخه ئارامه و هیوادارین ئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت. جارێكی دیكه‌ش سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌تان و زۆر خۆشحاڵم به دیداری جه‌نابتان.